Super Internet TV Free Edition   

نەرمەواڵەی Super Internet TV ئامرازێکە بۆ بینینی تەلێزون و رادیۆ. ده‌توانن زیاتر له‌ ١٨٠٠ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن ببینن وێرای تەلێزوونە ئینتێرنێتەکان و گوێ له‌ ٥٠٠٠ که‌ناڵی رادیۆیی ئی ١٠٠وڵات بگرن به‌یارمه‌تی هێڵی ئینته‌رنێت ، بە بێ بوونی کارتی تیۆنێر.هیچ رەقەواڵەیێکی تایبەتی پێویست نییە و کارپێکردنی زۆر هاسانە، دەتوانن بەشێوەی فوول سایز وەیان رێسایز رێکی بخەن و...!

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.9MB
File ver    : 8.1.0.0
File format : exe
Date Added  : May 06/05/2020
Last viewed : May 06/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
PC Auto Shutdown   

کوژاندنەوەی پێژمێر بە دەست، کارێکە کە زۆربەی بەکارهێنەران بە ئاسایی بەکاری دەهێنن، بەڵام هێندیک جار دێتە پێش کە دەمانهەوێ بە شێوەی کات پێدان، هەڵبستین بەم کارە بۆ کووژاندنەوەی سیستەم. بۆ وێنە بە جۆرێک سیستەم رێک بخەین کە دوای ماوەیێکی دیاری کراو یان دوای فەرمانێکی لە پێشدا دیاریکراو بکووژێتەوە. ئەم کارە کاتێک بەرێوە دەچێ کە یان ئامرازێک بەکار هێنرابێ کە توانای ئەم کردەیەی هەبێ یان ئەوەی کە لە ئامرازێکی دیاری کراو بۆ ئەم مەبەستە کەڵک وەربگرین کە بتوانێ بە دانی فەرمانێک هەڵبستێ بە کووژاندنەوەی خۆکارانەی سیستەم.
PC Auto Shutdown یێکێ لەو ئامرازانەیە کە زۆر بە سانایی دەتوانین بە پێدانی کاتی دیاریکراو سیستەم بکووژێنێتەوە. پێدانی کات بە گشتی دەتوانرێ بە ویستی بەکارهێنەر رێک بخرێ هەتا بە هاسانی سیستەم خۆکارانە بکووژێنێتەوە. هەر وەها پێش کوژاندنەوە دەتوانین بە دانی فەرمان بە ئامراز، هەڵبستێ بە خاوین کردنەوەی سەتڵی فرێدراوەکان، سڕینەوەی ئەو فایلانەی کە لە کاتی گەڕان لە ناو وێب دا درووست بوونە و...شتی لەم بابەتە هەتا خۆکارانە سیستەم خاوێن بکاتەوە. رەنگە ئەم ئامرازە بە رواڵەت زۆر ساکار بنوێنێ بەڵام بێگوومان کاری گەورەی پێدەکرێ کە تەنیا بایەخی خۆی لە کاتی ئەنجامی کارەکانی دا بۆ بەکارهینەران دەرکەوێ. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-توانایی کوژاندنەوە، ریست کردن، لاگ ئاف و...جێگیر لە ئامراز دا
-دیاریکردنی کات بۆ ئیجراکردنی ئامراز لە کاتی دیاریکراو دا
-هەستان بە فەرمانەکان لە کاتی دیاریکراو دا بە شێوەی دووپات و چەند پات کردندا
-توانایی پێدانی فەرمان پێش کوژانەوە بۆ خاوێنکردنەوەی سیستەم وە سەتڵی فڕیدراوەکان و ...
-توانایی پێدانی وشەی تێپەر بە ئامراز
-توانایی ئاگادار کردنەوە لە پێش کوژانەوەی دا
-گوونجان لە گەڵ گشت وەشانەکانی ویندۆز دا
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 840KB
File ver    : 6.3
File format : exe
Date Added  : May 06/05/2020
Last viewed : May 06/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
EmEditor Professional   

EmEditor Professional ناوی رێکخەرێکی بابەتە کە بە شێوەی شارەزاییانە و بەئیمکاناتێکی زۆر بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر بۆ رێکخستنی بابەتەکانیان هاتۆتە بەرهەم. لەم نەرمەواڵەیە دا هەر جۆر ئامرازی رێکخستن و نووسین جێگیر کراوە. بەهێزی ئەم ئامرازە بۆ کردنەوەی بەڵگەکانی بابەت و نووسراوە بە قەبارەی زۆرەوەیە.ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە پڕ قەبارەترین فایلی نووسراوە لە کەمترین کات دا بکاتەوە.جێگەی سەرنجە کە ئەگەر سیستەمی بەکارهێنەری ئەم ئامرازە ١ گیگابایت بیرگەی ئەسڵی بێت، ئەم ئامرازە لە توانای دایە کە فایلێکی ٤گیگابایتی ئیجرا بکات. لە نووسخەی ٦.٠٠ی ئەم ئامرازە دا کاتی بارکردنی فایلێکی پرقەبارە بە لانی زۆرەوە ٣ خولەک و ٥٤ چرکە بوو، کە لە نووسخەی ٧.٠٠ی ئەم ئامرازە ئەم کاتە بۆ ١٣ چرکە دابەزێنراوە. هەروەها کاتی جێگرەوە و پاشەکەوتکردنی بابەت لە ٩ خولەک و٥ چرکە بۆ ١چرکە لەم نووسخە نوێیە دا دابەزێنراوە.
ئەم ئامرازە بەرهەمی کۆمپانیای Emurasoftـە.نوێترین وەشانی ئەم ئامرازە توانایی کردنەوەی فایلە گەورەکان لە کەمترین کات دا کە شۆرشێک لە ناو ئێدیتۆرەکان بە هەژمار دەکرێ، پێشکەش بە ئێوەی دەکات.(کردنەوەی فایل هەتا رادەی ٢٤٨گیگابایت یان ٢،١بلیۆن دێر)

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 12,0 MB
File ver    : 15.7.2
File format : exe
Date Added  : May 06/05/2020
Last viewed : May 06/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Notepad++   

Notepad++ بەرنامەیێکی خۆراییە بۆ دەسکاری کردنی کۆدی سەرەکی (source code) پرۆگرامەکان و هەر وەها جێگرەوەیێکی باشە بۆNotepadی ویندۆز. ئەم ئامرازە پشتیوانی لە زۆر زمانی جۆراوجۆر دەکات. هیندێک لە تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بریتین لە: دەسنیشانکردنی syntaxـەکان، جیاکردنەوە و چوارچێوە کردنی کۆدەکان، پێگەیاندنی خۆکارانەی کۆدەکان، دەسکاریکردنی هاوکاتی چەند فایل، Drag & Dropی بابەتەکان،توانایی گەران و...هەروەها ئەم ئامرازە توانایی پاشەکەوتکردن وئیجرای ماکرۆکانی هەیە. جگە لە تەواوی ئیمکاناتی باسکراو ئەم ئامرازە بە زمانی C++ نوسراوە و بۆتە هۆی راکێشانی سەرنجی زۆر لە بەکارهێنەران بۆ لای خۆی.هیندێک لە تواناییە سەرەکییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-هەبوونی دەسکاریکەری WYSIWYG
-پێشاندانی فەرمانیSyntaxـەکانی زمانەکانی نووسینی جۆراوجۆر بە شێوەی رەنگی جیا جیا
-پشتیوانی لە زمانەکانی بەرنامە نووسین: ASP, Ada, ASCII art, Assembly, AutoIt, BAT, C, C#, C++, Caml, CSS, doxygen, FORTRAN, HTML, Haskell, Java, JavaScript, KiXtart, Lisp, Lua, makefile, Matlab, Objective-C, Pascal, Perl, PHP, PostScript, Python, Ruby, Scheme, Unix Shell Script, Smalltalk, SQL, Tcl, TeX, Verilog, VHDL, VB/VBScript, XML
-هەبوونی Auto-completion /بە هۆی هەبوونی ئەم بژاردەیە ئێوە دەتوانن لە هەر بەشیک لە بابەتەکە دا بە داگرتنی دوگمەکانی Ctrl+Space لە وشە و رستەی ناسێنراو لە زمانی بەرنامە نووسیدا، کەڵک وەربگرن. حەتتا دەتوانن ئەو وشانەی کە بۆخۆتان دەتانهەوێ بیناسێنن، بەکاری بهێنن
-توانایی نیشاندان و دەسکاریکردنی چەندین بەڵگەنامە و فایلی نووسراوە بە شێوەی هاوکات
-توانایی Drag & Drop، کردنەوەی بەڵگەنامە بە هۆی Drag & Drop لە ناو نەرمەواڵە یان راگوێزتنی بەڵگەنامەکان لە ناو چوارچێوەی ئامراز بە هۆی Drag & Drop
-توانایی بچوک و گەورەکردنی بابەتی نووسراو
-توانایی کردنەوەی چەندین فایل لە ناو یێک پەنجەرە دا و ئیمکانی دوبارە کردنەوەیان لە کاتی کردنەوەی ئامرازەکەدا
-پشتگری لە زمانە جۆراوجۆرەکان لە ناو مێنۆکاندا
-پشتیوانی لە توانایی Bookmark
-توانایی پاشەکەوت کردن و ئیجرای Macro
-قەبارەی کەمی ئامرازەکە
-توانایی بەرز بۆ کردنەوەی فایلە نووسراوەکانی قوورس(کە بە شێوەی ئاسایی نۆتپاد لە کردنەوەیان دا سەرنەکەوتووە)
-پشتیوانی لە ٤٢ زمانی بەرنامەنووسیدا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 5.58MB
File ver    : 7.8.6
File format : exe
Date Added  : May 06/05/2020
Last viewed : May 06/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Almeza MultiSet Pro   

زۆرێک لەو ویندۆزانەی کە لە بازار دا هەن لە سەریان رستەی سرنج راکێش نووسراون، وەک 'توانایی دامەزراندنی خۆکارانە' و...! ئەم چەند وشەیە هێما بە خاڵێکی گرینگ دەکات. کاتێک بابەتی ئەم چەشنە ویندۆزانە دێنە گۆڕێ، باس لەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێ کارەکەی بەهاسانی بەرەو پێش ببات و ئیتر پێویست ناکات بۆ دامەزراندنی ویندۆز کاتێکی زۆر تەرخان بکات و بۆ سات بە ساتی پرسیارەکان وهەنگاو بە هەنگاوی دامەزراندنی ویندۆز، چاوەروانی بکات. هەر وەها ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە گەڵ دامەزراندنی ویندۆزە جۆراوجۆرەکان شارەزا نین، پێویست ناکا هەموو کات بۆ دامەزراندنی ویندۆز بە شوێن کەسی تر دا بگەرێن، بۆ خۆیان بە هاسانی دەتوانن ئەم کارە راپەڕێنن.
بەڵام بۆ خالێکی تریش جێی باس دەمێنێتەوە و ئەویش ئەوەیە کە چۆن کۆمپانیاکان ئەم چۆرە ویندۆزانە لە دۆخی ئاسایی دەهێننە سەر دۆخی خۆکارانە. بە دڵنیایێوە ئامرازێک هەن کە لەم بوارە دا یارمەتی ئەم کۆمپانیایانە دەکەن. یێکێ لەم ئامرازانە کە دەتوانێ وێڕای کۆمپانیاکان، یارمەتی بەکارهێنەری ئاسایش بدات کە بە جێگەی کات تەرخان کردن بۆ دامەزراندنی ئاسایی ویندۆز توانایی دامەزراندنی خۆکارانە پێک بهێنێ Almeza MultiSet ـە. ئەم ئامرازە ئەم هەلە پێک دەهێنێ کە بە هاسانی وێندۆزێکی خۆکارانەی دامەزراندن دەستەبەر بکات بە بێ ئەوەی پێویست بە کەمترین زانیاری بکات. خاڵێکی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەم ئامرازە توانایی پێوە لکاندنی ڕاژە(Service*)ی گورزە(pack*(کانی نوێ، دامەزراندن یان لە ناو بردنی ئەو ئامرازانەی کە لە ناو ویندۆز دا بە شێوەی خۆکارانە دادەمەزرێن و بابەتگەلی لەم چەشنەی هەیە. بۆ وێنە دەکرێ وەشانی ٨ی دۆزەر((Explorer*ی ئینترنێت و هەروەها وەشانی ١١ی میدیا پلەیر بە شێوەی خۆکارانە لە سەر ویندۆز ئێکس پی دابنێین. دروستکردنی دیسکەکانی خستنەرێ، کۆنترۆڵ کردن لە رێگەی دوورەوە، پشتگری لە لەوحی پەستێنراو چ سی دی یان چ دی وی دی، توانایی درووستکردنی وێنە(Image*) و زۆر بابەتی گەورە و بچووکی تر لە بەشە گرینگەکانی Almeza MultiSet دێنە هەژماردن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-درووستکردنی دیسکی ویندۆز بە توانایی دامەزراندنی خۆکارانە
-توانایی رێکخستنی تایبەتی لە سەر فایلەکانی ویندۆز
-توانایی دامەزراندنی ئامرازەکانی وەک میدیا پلەیر یان وەشانەکانی نوێی دۆزەرەکانی ئینترنێت لە سەر دیسکی ویندۆز
-توانایی درووستکردنی دیسکی بووتیبڵ
-پێک هێنانی سی دی یان فلاش دیسک بە توانایی خستنەڕێ(Boot*)
-توانایی سووتاندن بۆ سەر سی دی یان دی وی دی
-گەراندنەوەی ویندۆز بۆ سەر دۆخی ئاسایی
-ئیمکانی پێکهێنانی پەیوەندی و کۆنترۆل کردن لە رێگەی دوورەوە
-گوونجان لە گەڵ گشت تۆرەکان و توانایی دامەزراندن لە سەر تۆرەکانی ناوچەیی
-و...

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
* Service : ڕاژە
* pack : بەستەک، پریاسکە، گورزە
* Explorer : دۆزەر، گەڕاڵ
* Image : وێنە
* Boot : خستنەرێ
Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 6.32 MB
File ver    : 8.7.8
File format : exe
Date Added  : May 06/05/2020
Last viewed : May 06/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download Free Download